ژمارەی تووش بووانی کۆرۆنا لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: بە پێێ دوایین ئامارەکان، لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە پارێزگا ٤٩٧ کەس تووشی بوون و لە ئەو ژمارەیە ٤٠ کەس گیانی لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٥ کەس بە ژمارەی تووش بووان و ٥ کەسیش بە ژمارەی گیان لە دەست داوان بە هۆی کۆرۆنا لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا زیادی کردووە.

ناوبراو درێژەی دا: تا ئێستا ٤٩٧ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون کە لەو ژمارەیە ٤٠ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٢٥١ کەسیشیان چاک بوونەتەوە.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: تووش بە کۆرۆنا لە شارەکانی ئەو پارێزگایە بە شێوەی خوارەوەیە: لە ورمێ ١٧٠ کەس، بووکان ٦٧ کەس، خۆی ٥٥ کەس، شاهین قەڵا ٣٤ کەس، میاندوئاو ٤٠ کەس، تکاب ١٧کەس، مەهاباد ٢٩ کەس، سەڵماس ١٢ کەس، نەغەدە ٢٠ کەس، سەردەشت ١٥ کەس،شنۆ و پیرانشار و ماکۆ ٩ کەس، چایپارە ٤ کەس، چاڵدوران و پولدەشت و شوت ١ کەس.

ناوبراو جەختی کرد: مانەوە لە ماڵەوە باشترین و گرینگترین ڕێگاچارەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە و تەندروستی خەڵکی بەدواوە دەبێت و خەڵک دەتوانن بە دانیشتن لە ماڵەوە خۆیان لە بەرانبەر ئەو ڤایرۆسە بپارێزن.

News Code 31675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =