بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی ئێران و ئەو کەسانەی کە لە جیهان نەورۆز بەرز ڕادەگرن، بە ناوبردنی ڕووداو و حیماسەکانی ساڵی ڕابردوو، وتی: ساڵی ٩٩ گەرچی دەسپێکەکەی هەر پرسی تەندروستی پرسی سەرەکییە بەڵام بە هەوڵی کادیری پزیشکی و کەرتی تایبەت کە لە پاڵ دەوڵەت ئەبێ بێتە مەیدان ساڵی ٩٩ دەکەینە ساڵی تەندروستی و کار و جووڵەی ئابووری و فەرهەنگی.
حەسەن ڕۆحانی لە پەیامەکەیدا بە ناو بردنی هەموو کێشە و گرفتەکانی ساڵی ٩٨ کە کەم نەبوو و زۆریش بوو، لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو ئەنجامە کە نەتەوەی ئێران توانی بە سەر هەموو کۆسپ و کەلێنەکاندا سەر بکەوێت.
ڕۆحانی لە کۆتاییدا وتی: بە خەڵکی ئازیز ڕایدەگەیێنم کە سالی ٩٩ ساڵی کردنەوەی پڕۆژە گەورەکان، ساڵی گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵک و پێوەندی ئابووری ئێمە لە گەڵ جیهان و دانوستانی ئێمە لە گەڵ دراوێکانمان دەبێت.
بۆچوونی ئێوە