هەواڵی گرینگی ڕووسیا سەبارەت بە ژێنێتیکی کۆرۆنا

زانایانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە توانیویانە ژێنۆم یان ژێنێتیکی کۆرۆنا ڤایرۆس بدۆزنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە زانایانی ڕووسیا توانیویانە شێوەی چنینی ژێنێتیکی ئەو ڤایرۆسە بە وەرگرتنی لە نەخۆشێک بدۆزنەوە. چنینی ژێنۆمی ڤایرۆسەکە دەتوانێت لە بەرهەم هێنانی واکسن و دەرمانەکانی تر کاریگەر ببێت.

ئەو ژێنێتیکە لە ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەیی سمۆرۆدینتسۆف، کە رێکخراوێکی لێکۆڵینەوەیی ئەنفۆڵەنزا و بنکەیەکی پێشەنگی هاوبەش لە گەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییە، دۆزراوەتەوە.

دکتۆر دیمیتری لیۆزنۆف، پسپۆڕی زانستە دەرمانیەکان و بەرپرسی ئەو ڕێکخراوە جەختی کرد لە ئەو جێگایە کە کۆڤێد ١٩ ڤایرۆسێکی نوێیە، پێویستە کە قۆناغەکانی هاتن و بڵاو بوونەوە و موتاسیۆنەکەی بزانین.

News Code 31612

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =