هەندی وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی پشتیان لە دراوسێتی کردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە داخەوە چەند حکوومەتی عەرەبی و ئیسلامی لە دۆخی هەستیاری ئێستادا پشتیان لە نەریتی دێرینی دراوسێتی و دۆستایەتی نێوان موسڵمانان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ وەلاوەنانی ئاستەنگەکانی بەردەم چارەسەریی نەخۆشی کۆرۆنا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی کۆماری ئازەربایجان وەک سەرۆکی دەورەیی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندام کردووە کە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای دژایەتی کردنی گەمارۆگەلی یەک لایەنەی ئەمریکا، داوا لەو وڵاتە بکەن کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا وەک گرفتێکی گەورەی جیهانی، گەمارۆ نایاسایی و یەک لایەنەکانی هەڵوەشێنێتەوە.

وتیشی: بە داخەوە هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەو بزووتنەوەیە و لەوان عەرەبستان، بەحرەین، مەراکێش، ڕژیمی هادی لە یەمەن و ... بە فەرمی دژایەتیان بۆ دەرکردنی ئەو بەیاننامەیە ڕاگەیاندووە و کۆمکاریی بزووتنەوەی بێ لایەنەکانیان تێک داوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێرای نرخاندنی هەوڵی هاوکارانەی هەندێک لە وڵاتان لە گەڵ ئێران لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا، جەختی کرد: بە داخەوە چەند حکوومەتی عەرەبی و ئیسلامی لە دۆخی هەستیاری ئێستادا پشتیان لە نەریتی دێرینی دراوسێتی و دۆستایەتی نێوان موسڵمانان کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە چەق کەوتنە بەردەم ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئیپیدیمییە، دەتوانێ کارەساتێکی گەورەی جیهانی بە دواوە بێت.

News Code 31593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =