AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٢٧ ١٦:٥٣

نوێنەری ئامەد لە پەرلەمای تورکیا:

مەبەستی HDP سەربەخۆیی کوردستانی تورکیا نییە

مەبەستی HDP سەربەخۆیی کوردستانی تورکیا نییە

ئیمام تاشچیر، نوێنەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیمۆکراتی گەلان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی کوردەکان و سیاسەتەکانی هەدەپە لە تورکیا وتی: هەدەپە داوای بەڕێوەبەرایەتی خۆ سەر لە تورکیا دەکات نەک سەربەخۆیی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمام تاشچیر، نوێنەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیمۆکراتی گەلان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی کوردەکان و سیاسەتەکانی هەدەپە لە تورکیا وتی: لە بەرنامەکانی هەدەپە بۆ کوردەکان دەست خستنی پێگەیەکی سیاسی هەیە. واتا ئێمە داوای دەسەڵاتێکی خۆ بەڕێوەبەری دیمۆکراتیک دەکەین.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە ئەساسنامەی هیچ یەکە لە پارتە کوردییەکان کە لە تورکیا دامەزراون مادەیەک لە سەر پێکهێنانی دەسەڵاتێکی سەربەخۆ نەکراوە، کوردەکان داوای ئیدارەی کاروباری خۆی لە خوگرافیای خۆیانن. کوردەکان داوای پەروەردە بە زمانی دایکی و کردنی زمانی کوردی بە زمانی فەرمییە.

News ID 31573

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha