بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ شارەوان گەورەشاری ئەستەنبۆڵ بە ئامادەبوون لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی Oda TV، سەبارەت بە سەلاحەدین دەمیرتاش و پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) وتی: پێشتریش ڕامگەیاندووە کە دژی زیندانی کرانی "سەلاحەدین دەمیرتاش"م. کەسانێک کە پێیان وایە دەمیرتاش پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە، داوەریکی هەڵە و بێ بنەمایان کردووە. هەزاران و دەیان هەزار هاووڵاتیی لایەنگری هەدەپە تۆمەتی تیرۆریستیان لێ دەدرێت. بەڵام کەس بۆی نییە لایەنگرانی ملیۆنیی ئەو حزبە بە تیرۆریست ناو ببات.
ئیمام ئۆغڵوو جەختیشی کرد: ئەگەر بڕیار بێت دەمیرتاش هەروا لە زیندان بمێنێتەوە، دەبێ تاوانەکەی بە یەکلاکراوەیی بە ڕای گشتی ڕاگەیێندرێت. چەند ساڵە لە زیندانە و ئەو جۆرە دەستبەسەرکرانە کاتییە، نایاساییە.
بۆچوونی ئێوە