دواجار تورکیا بوونی نەخۆشی کۆرۆنای لەو وڵاتە ڕاگەیاند

فەخرەدین کۆچا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە لێدوانێکدا چوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ تورکیای پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەخرەدین کۆچا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە لێدوانێکدا بە پشت ڕاست کردنەوەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ تورکیا وتی: یەکەم نەخۆشی تووش بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا ناسێندراوەتەوە. نەخۆشەکە پیاوەوە و لە پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی تووشی هاتووە. ناوبراو لە گەڵ بنەماڵەکەی قەرەنتینە کراون.

وەزیری تەندروستی تورکیا بە بێ ئاماژە بە شارێک کە تێیدا ڤایرۆسەکە ناسراوەتەوە، زیادی کرد: دۆخی گشتی ناوبراو باشە. بەداخەوە ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئێمە گرتبوومانە بەر، وڵاتانی ئەورووپی نەیانگرتووە. ستراتیژی و ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەو وڵاتە هەر درێژەی هەیە.

شیاوی باسە کە لە چەندین ڕۆژ لەوە پێشەوە دەنگۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا بڵاو بووەوە بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ئەو دەنگۆیانەیان وەردۆ دەخستەوە و نکۆڵیان دەکرد چونکوو تورکیا وڵاتێکە ئابوورەکەی پەیوەستە بە گەشتیارەوە.

News Code 31474

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha