چین دەمامکی نانۆیی دژەکرۆنای بەرهەم هێنا

ئەگەرچی تا ئێستا هیچکام لە دەمامکە ئاساییەکان توانای پێشگری لە بەرەسەندنی کرۆنای نەبووە، بەڵام چین دەمامکێکی نانۆیی داڕشتووە کە ئەو کێشە چارەسەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر بە گێڕانەوە CJTN، کۆمپانیای ئانکسین (Anxin) لە شاری ژووهای چین توانی بۆ یەکەمین جار بە کەڵك وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نانۆ دەمامکگەلێکی چەندجارەیی بەرهەم بێنێت کە زیاتر دەتوانێت پێش بە باکتەریا و ڤایرووسە پڕمەترسییەکانی وەک کرۆنا بگرێت.

بە وتەی لی ژانهۆنگ سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە، لە ڕەوتی بەرهەم هێنانی تەواو ئۆتۆماتی ئەو دەمامکانە، لە مادەی نانۆزێو کەڵک وەردەگیردرێ کە پێشتر لە لایەن پزیشکەکانەوە پشت‌ڕاست کراوەتەوە.

توێژەی نانۆزێوی زیادکراوە بەو دەمامکانە تەواو دژە باکتریایین و جگە لە ئاو، توانای وەرگرتنی تەڕایی هەوایان لە کاتی هەناسەکێشاندا هەیە و لەو ڕووەوە زیاتر لە دەمامکە ئاساییەکان پیسایی هەوا دەسڕنەوە.

News Code 31447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha