ئەگەری هەیە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هێرشی بایۆلۆژیکی ئەمریکا بێت

وتەبێژی قەرارگای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئەرکانی گشتیی هێزی سەربازی بە ئاماژە بە ئەگەری هێرشی بایۆلۆژیکی ئەمریکا لە رێگەی پەرەدان بە ڤایرووسی کۆرۆنا، جەختی کرد: هەندێک بەڵگە و ئەگەر لەوبارەیە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حەسەن عێراقی زادە, وتەبێژی قەرارگای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئەرکانی گشتیی هێزی چەکدار لە وتوێژ لە گەڵ کەناڵی "العالم" سەبارەت بە کەرەنتینەکرانی شاری قوم، ڕوونی کردەوە: وەزارەتی تەندروستی بە پێی بەڵگە زانستییەکان لە سەر ئەو بڕوایە بوو کە کەرەنتینەی قورس و توند لە درێژخایەندا ناتوانێ کارامە بێت.

وتیشی: بەو پێیەی کە رێگەی زۆر هەن بۆ چوونە ناو ئەو شارانە کە لە درێژخایەندا کەرنتینەکە دەشکێنن و ئەوە دەبێتە تەشەنەسەندنی زیاتری نەخۆشی. هەر بۆیە لەوڕۆدا کەرەنتینەی یەکجاری لە هیچ کۆی جیهاندا پێشنیار ناکرێت و وەزارەتی تەندروستی ئەوەی بە گونجاوتر زانی و ئەوە بڕیارێکی دروست بووە و لە بەرامبەردا هەوڵ درا هاتوچۆکان کەم بکرێتەوە و خەڵکی خۆیان لە ماڵەکانیان خۆیان بپارێزن.

سەردار عێراقی لەبارەی دەنگۆ و هەواڵە درۆیینەکانی دوژمن و لەوان ئەمریکا و دارودەستەکانی بۆ تێکدانی متمانەی گشتی، وتی: لە رێگەی پۆلیسەوە پێوشوێنی ئەو کارانە دەگیردرێت و خەڵکی دەزانن هەموو پرسەکانی وڵات زۆر ڕوون و ئاشکران و هەموو ئامار و زانیارییە هاوپەیوەندەکان بە ڤایرووسی کۆرۆنا لە رێگەی وەزارەتی تەندروستی و خودی وەزیری و وتەبێژی ئەو وەزارەتخانەیە بە خەڵک ڕادەگەیێندرێت.

ڕیادیشی کرد: ئەوە لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی ڕابردوو سێزدە کەس لە پسپۆڕان و کارناسانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی ئێرانیان کردووە و وێرای نرخاندنی هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە ناوخۆی وڵات، ئامارەکانی ئێمەیان لێک داوەتەوە و پشت‌ڕاستیان کردووە.

وتیشی: لەبابەتی هێرشی بایۆلۆژیکیی ئەمریکا لە رێگەی پەرەدان بە ڤایرووسی کۆرۆنا، هەندێک بەڵگە و ئەگەر لە ئاردان کە دەبێ داوەریان لە سەر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: هەموو دەزانێن کە ئەمریکا لە هەندێک لە وڵاتان تاقیگەگەلێکی هەیە کە تێیدا لەبارەی هەموو جۆرە ڤایرووسێک تاقیکاریی بایۆلۆژیکی و ئەندازیاری دەکرێت. پێشتریش ئەمریکا پێشینەی کەڵک وەرگرتن لە ڤایرۆسەکانی وەک چەک بووە و بەو پێیەی ئەو ڤایرووسە، ڤایرووسێکی نوێیە، ئەگەری ئەوە هەیە کە لەو تاقیگەیانەدا بەرهەم هاتبن. بەڵام لە ئێستادا ناتوانین بە متمانەوە ئەو ئەگەرە بخەینە ڕوو و دوای دڵنیا بوون لێی ڕایدەگەیێنین.

News Code 31442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha