بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر مەخدووم ئەو ٥ پارێزگایەی قوم، تاران، گیلان، خوراسانی ڕەزەوی و ئەلبۆرز ڕاگەیاند و وتیشی: ئەگەرچی تا ئیستا لە هیچ کۆی جیهان باس لە گیرۆدەبوون بە کرۆنا لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ نەکراوە، بەڵام قەدەغەی هێنانی ئاژەڵان لەو ٥ پاریزگایە بۆ ئەوەیە کە پێدەچی هەندێ کەسی گیرۆدەبوو کە لە قۆناغی شاراوەبوونیدان، ئەو ڤایرووسە لە کوردستاندا تەشەنە پێ بدەن.
جێگری تەندروستیی ئیدارەی گشتیی پزیشکی ئاژەڵانی کوردستان، هاتنی ئاژەڵ لە پارێزگاکانی دیکەی گەڕاندەوە بۆ پێبوونی مۆڵەتی تەندروستی ئاژەڵ لە لایەن ئیدارەی پزیشکی ئاژەڵانی ئەو پارێزگایە.
بۆچوونی ئێوە