بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تالب حەیدەری وێنەگری کرماشانی پاش کردنەوەی پیشانگای وێنەگری لە پاریسی فەڕەنسا و زۆریخی سویسرا لە هاوینی ڕابردوو، بڕیارە سێهەمین پیشانگای تاکەکەسی خۆی لە ژێر ناوی "هەورامان" لە شاری لەندەن بکاتەوە.
ئەو پیشانگایە بڕیارە رۆژی ١٥ی مارچی ٢٠٢٠ (٢٥ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاوی) بکرێتەوە و تێیدا ٤٠ وێنە لە دیمەن و کۆمەڵگای هەورامان نمایش بکرێت.
بۆچوونی ئێوە