AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١٢ ١٢:٢٦

پەیامی سەرەخۆشی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بۆ کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمان

پەیامی سەرەخۆشی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بۆ کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمان

سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تویتەر کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمانی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەر دەقێکی بڵاو کردەوە و کۆچی دوایی ناوادەی ئەو پاڵەوانەی بە کۆمەڵگای وەرزشی ئێران سەرەخۆشی وت.

سەید عەباس مووسەوی نووسی: پاڵەوان سیامەند رەحمان جگە لە تۆماری ڕێکۆردی جیهانی وەرزش، ڕیکۆردەکانی ئەخلاقیشی شکاند. ئەو لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانە کە پێش لە دەست خستنی میدالیای شانازی، میدالیای ئەخلاقی بردووەتەوە. نەبوونی پیاوی زێرینی ئێران بە خەڵکی ئێران، کۆمەڵگای وەرزشی و بنەماڵەی بەڕێزیان سەرەخۆشی دەڵێم.

News ID 31304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha