فەرمانی سەرۆکی دەزگای داد بۆ پێشگیری لە کرۆنا لە زیندانەکانی ئێران

سەرۆکی دەزگای داد لە بەیاننامەیەکدا بۆ دادگاکانی سەرتاسەری ئێران، فەرمانی پێشگیری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنای لە زیندانەکان دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد لە ئەو بەیاننامە نووسیوە: بە پێی ڕاگەیێندراوەکانی وەزراتی تەندروستی و پەسەند کراوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بۆ پێویست بوونی گرتنە بەری ڕێوشوێن بۆ بڵاو نەبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا و بە مەبەستی ڕێگری لە چوونی ئەو ڤایرۆسە بۆ ناو زیندانەکان و دادگاکان ئەو تێبینیانەی خوارەوە بڵاو دەبێتەوە.

١. بۆ کەم کردنەوەی چوونی کەسەکان بۆ ناو زیندانەکان هەوڵ بدەن بارمتە قبووڵ بکەن لە، مەگەر لە کاتی زەرووریدا کە نەکرێت ئەو کارە بکرێت.

٢. بە لەبەرچاو گرتنی یاسای سزا و یاسای سزای ئیسلامی تا ئەو جێگەی کە دەتوانن جێگرەوە بۆ سزای زیندانی کردن دیاری بکەن، بەڕێوە بردنی سزا دوا بخەن، شوێنگیرییەکان دوا بخەن.

٣. ئەو کەسانەی کە بە بارمتە ئازادن جگە لە کاتی زەرووری لە ناساندنەوەیان بە زیندانەکان تا کۆتایی خاکەلێوەی ٩٩ خۆ ببوێرن.

News Code 31258

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha