AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٣٠ ١٩:٥٧

پەمپێئۆ پاگەندەی کرد:

ئەمریکا ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ ئیرانە

ئەمریکا ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ ئیرانە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لە گەڵ تاران کرد، بەڵام وەدی هاتنی ئەو پاگەندەی بە گۆڕانی کرداری ئێران مەرجدار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوڕۆ (چوارشەممە) بە لە سەفەری بۆ ئادیس ئابابا و بەر لە چوونی بۆ عەرەبستانی سعوودی ئیدعای کرد کە بەرپرسانی واشنتۆن هەموو کاتێک ئامادەی دانوستان لە گەڵ ئێرانن، بەڵام ئەو وڵاتە دەبێ بەر لە هەر شتێک کرداری خۆی بە شێوەی بنەمایی بگۆڕێت و بەوەشەوە ڕەوتی گوشاری لانی‌زۆری دژی ئێران درێژەی دەبێت.

ناوبراو ئیدعایشی کرد: پلەمان نییە، ڕەوتی گوشارەکان درێژەی دەبێت. ئەوە تەنیا بە گوشاری ئابووری کۆتایی نایەت؛ بەڵکوو هاوکات، تەریک‌خستنەوە لە رێگەی دیپلۆماسیشە.

News ID 31105

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha