خەڵاتێکی جیهانی بە نادیە موراد بەخشرا

نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لەلایەن زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکییەوە خەڵاتی دادپەروەریی ئۆکۆنۆری پێبەخشرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر  لە لڤین پرێس،  زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکی  خەڵاتی دادپەروەریی ئۆکۆنۆری بە نادیە موراد بەخشی.

لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا نادیە موراد وتارێكی پێشکەشکرد و وتی: "پەیامی من بۆ ئەوانەی کە بەهۆی توندوتیژییەکانی جەنگەوە ئازاریان چەشتووە، ئەوەیە دەبێت بڕوامان هەبێت کە دەتوانرێت دۆخەکە بگۆڕدرێت".

نادیە وتیشی: بۆ ئەوەی بزانین لە تواناماندا هەیە بگەین بە ئاشتی، دەبێت بەرگری لە مافەکانی خۆمان بکەین. لەبەر ئەوەش هەموومان سوود لەو کۆمەڵگایانە وەردەگرین کە رێز لەو مافانە دەگرن.

ئەو لەبارەی خەڵاتەکەوە وتی بایەخێکی زۆری هەیە، چونکە ساندرا دەی ئۆکۆنۆر، ئەو ژنەی کە خەڵاتەکەی بەناوەوەیە، خۆی تەرخانکردبوو بۆ جێبەجێکردنی یاسا و هێنانەدیی دادپەروەری.

News Code 31095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha