هۆکاری پاڵپشتی ئەمریکا لە تورکیا لە بەرەی شەڕی سووریا چییە ؟

ڕابرت شاپیرۆ پێی وایە کە واشنتۆن لە تورکیا دژی سووریا و ڕووسیا و ئێرایەکان کە هەموویان دژی ئەمریکان، پاڵپشتی دەکات.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-فاتمە موحەمەدی پوور: هاوکات لە گەڵ درێژەی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە ڕۆژانی دوایی لە پارێزگاکانی ئەدلەب و حەڵەب لە باکووری ئەو وڵاتە بۆ ئازاد کردنی ناوچە داگیرکراوەکان لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا، ئاڵۆزی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق زیادی کردووە.

ئەدلەب سەدا ١١ ی خاکی سووریا پێک دەهێنێت کە لەساڵی ١٣٩٤ لە لایەن تیرۆریستەکانەوە لە پەڵپشتی هەندێک وڵاتانی دراوسێی سووریا، وڵاتانی ڕۆژاوایی و عەرەبی لە لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا داگیر کرا.

ئەنقەرە ئامانج لە ئەو کارانە خۆی لە ئەدلەب و پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان بەهێز کردنەوەی ڕێککەوتنێک بۆ ناوچەکە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە سەری دانوستان کرا و هەروەها ڕێگری لە چوونی شەپۆلێک لە ئاوارەکان ڕاگەیاندووە. ئەوگۆڕانکاریانە لە حاڵێکدا دێنە ئاراوە کە سوپای سووریاش لە ڕۆژانی دوایی توانیان ناوچەگەلێک لە تیرۆریستەکان وەر بگرنەوە و پێشڕەوییەکانی خۆیان هەروا درێژە بدات.

قەیرانی ئەدلەب هەروەها بووەتە هۆی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا و ئێرانیش بۆ ئاسانکاری گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە ئامادەیی ڕاگەیاندووە.

لە هەمان پێوندیدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پڕۆفسۆر ڕابرت وای شاپیرۆ مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی کلۆمبیا پێک هێناوە کە لە درێژەدا دێت.

ئۆپراسیۆنی ئەدلەب چووەتە نێو قۆناغی جیدییەو و ترسی پێکدادانی نێوان هێزەکانی تورکیا و ڕووسیا هەیە. گرینگایەتی ژئۆپلۆتیکی ئەدلەب بۆ تورکیا و ڕووسیا چییە؟

ئەو شەڕە لە ڕاستیدا شەڕی تورکیا و سووریایە و ڕووسیا لە سووریا بۆ پاراستنی پێگەی خۆی لە ناوچەکە پاڵپشتی دەکات. تورکیا لە پاڵ شۆڕشگێڕە سووریە جگە کوردەکان وەستاوە.

ئەمریکا سەرەڕای دژایەتییە جیدیەکان لە گەڵ تورکیا، لە سەر ئۆپراسیۆنی ئەدلەب بە تواوەتی لە تورکیا پاڵپشتی کردووە.  هۆکارەکانی ئەو کارە چییە؟

ئەمریکا لە تورکیا دژی سووریا و هاوپەیمانە ڕووسی و ئێرانییەکانیان هەموویان دژی ئەمریکان و پاڵپشتی دژبەرەکانی دەکەن. کەواتە هۆکاری پاڵپشتی ئەمریکا لە تورکیا بەربەرەکانێ لە گەڵ دەوڵەتی سووریا و هاوپەیمانەکانیەتی.

بە ڕای ئێوە ئایا تورکیا لە گەڵ هێزەکانی سوپای سووریا لە ئەدلەب شەر دەکات یان پرسی نێوان ڕووسیا و تورکیا چارەسەر دەبێت؟

ئەگەر ڕووسیا لە ئەو پێکدادانە نەبوایە، من پێم وایە تورکیا حەزی لە شەر لە گەڵ هێزە سوورییەکان و داگیرکردنی ئەو ناوچە بوو. ئەبێ بوترێتیش ڕووسیا و تورکیا دەیانەوێت ئە وپرسە چارەسەر بکەن و ئاڵۆزییەکان کۆتایی پێ بهێنن.

News Code 31055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =