بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوڕۆ (شەممە) بە بڵاوکردەوەی پەیامێکی تویتەری لە دیداری هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتای ئێرانیی لە پەراوێزی دەرەوەی کۆنفڕانسی ئەمنی مۆنیخ هەواڵی دا.
لەو پەیامەدا هاتووە: ماس لە دیداری زەریف جەختی کرد کە ئێمە خوازیاری درێژەی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێرانین؛ بەڵام بۆ ئەو باسە پێویستە ئێران کردارێکی سازێنەر بگرێتە بەر. کەم کردنەوەی ناکۆکییەکان لە ناوچەشدا یارمەتیی متمانەیی دەدات.
پاگەندەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەبارەت بە گرتنەبەری کرداری سازێنەری لە لایەن ئێران و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لە ناوچە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پاش یەکساڵ تاقەتی ستراتژیکی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری درێژەی ناپابەندیی واشنتۆن و دەستەوەستانیی لایەنە ئەورووپییەکان، بە پشتبەستن بە مادەگەلی ٢٦ و ٣٧ی بەرجام هەنگاو بە هەنگاو لە پابەندییەکانی بەرجامیی دەکشێتەوە.
بۆچوونی ئێوە