ناسا چۆن قسە لە گەڵ مڕیخ دەکات

ناسا ڕایگەیاند کە لە کاتی ناردنی گەردوونگەران بۆ مەریخ لە ساڵی ٢٠٣٠ بە تەکنۆلۆژیای نوێی لەیزێرییەوە پەیوەندیان لە گەڵدا دەگرێ و دەیتایان لە گەڵدا ئاڵوگۆڕ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئینترستینگ ئینجینێرینگ، ناسا ڕاشیگەیاند کە لەوە بە دوا لەیزێر دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ شەپۆلە رادیۆییەکان کە پێشتر بۆ پەیوەندی لە گەڵ گەردوونگەڕان کەڵکی لێ وەرگیراوە و بۆ ئەو مەبەستە لە دیشی نوێ کەڵک وەردەگیردرێت کە دەتوانن زانیارییە پێویستەکان بە خێرایی ڕەوانەی ئەو گەردوونگەرانە بکەن کە لە مەودای ٦٤ ملیۆن کیلۆمەتریی زەویدان.

پلان داڕشتن بۆ بەرهەم هێنانی ئەو دیشە لەیزێرییە لە لایەن ناساوە لەم حەوتەیەوە لە گۆڵداستۆنی کالیفۆرنیا دەستی پێ کردووە و بڕیارە لە داهاتوودا دیشگەلێکی زیاتر بەرهەم بهێنرێت.

News Code 31027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =