AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٦ ١٠:٥٨

رووسیا ئاشكرای دەكات؛

چەند منداڵی بیانی داعش لە عێراق و سووریا ماون

چەند منداڵی بیانی داعش لە عێراق و سووریا ماون

کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە رووسیا ئاشكرای دەكات کە هێشتا ژمارەیەکی زۆر منداڵی چەکدارە بیانییەکانی داعش لە عێراقن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانا کۆزنیتسوڤا، کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە رووسیا رایگەیاند: زیاتر لە ۵۰۰ منداڵی چەکدارە بیانییەکانی داعش لە زیندانەکانی عێراق و هەزارانی دیکەش لە کەمپەکانی سووریادا ماون.

کۆزنیتسوڤا پێشتر وتبووی کە لەماوەی ساڵی رابردوو، ۱۵۶ منداڵی چەکدارە داعشەکانیان لە عێراق و سووریا گەڕاندووەتەوە رووسیا.

News ID 31014

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha