ڕێگای حاج قاسم تا دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە درێژەی هەیە

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا بە وتنی ئەوەی کە خودی ئەمریکییەکان تیرۆریستن، ڕایگەیاند: ڕێگای حاج قاسم سولەیمانی تا دەرکردنی ئەمریکا بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە پەراوێزی رێوڕەسمی چلەی حاج قاسم سولەیمانی کە لە موسەلای ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتی: خودی ئەمریکییەکان تیرۆریستن و ئێمە ئەبێ بزانێین کە حاج قاسم سولەیمانی لە بەرانبەر ئەوانەوە وەستان و ئەو بوو کە شەڕ دژی تیرۆریستەکانی دەست پێکرد کە لە هەندێک لە قۆناغەکانیش کۆتایی هات.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە خەڵکی جیهان شایەتین و ڕێک دەبینن کە چ کەسێک و چ چینێک داعشی شکسی دا، وتی: رێگای حاج قاسم سولەیمانی تا لە ناوچووینی تەواوی تیرۆریستیەکان و دەکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە درێژەی دەبێت.

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا وتی: ئەمڕۆ دەبینین کە خوێنی شەهید سولەیمانی لە هەبوونی خودی سەردار سولەیمانی زیاتر لە خۆی نیشان دا.

News Code 31000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =