بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕادیۆ نەوا، نەوزاد ئەدهەم ڕایگەیاند: له ١ی ئاکتەوبری ۲۰۱۹ه‌وه ڕێره‌وی بازرگانی له سنووره‌كانی عێراقه‌وه بۆ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕاوه، له ١ی نۆڤامبریشەوە ئوم قه‌سر به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داخرا. دواتر خۆر زوبێر، ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌و ده‌روازانه ئارام نه‌بێت بۆ بازرگانی و كرێی بیمه‌ی پاراستنی ئه‌و كه‌شتیه بازرگانیانه‌ی ده‌چنه ناوچه‌كه زیاد بكات. ئه‌و دۆخه‌ش بووه هۆی گرانبوونی به‌رهه‌مە هاوردەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لەمناوە بازرگانەکان رێڕه‌وی خۆیان گۆڕی بۆ ئه‌سكه‌نده‌رۆنه و مێرسین و له‌وێوه ئه‌و شتومه‌كه بازرگانیانه ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دهكراو و دواتر ده‌یان ناردن بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ۱۷‌ی فێڤرییەی ساڵی ڕابردووەوە كه پێناسی گومرۆگی یه‌كخرا، كاری بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چوو چونكه له سنووره‌كانی عێراق پێناسی گومرگی جێبه‌جێ نهدهكراو پاره‌یه‌كی كه‌متر له بازرگان و خاوه‌ن باره‌كان وه‌رده‌گیرا تاوه‌كو بچنه سنووره‌كانی عێراق. به‌ڵام له ئێستادا كه دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه جێگیر نییه جارێكی دیكه ڕوویان له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردۆتەوە.
نه‌وزاد ئەدهەم زیادی کرد: لە ئێستادا ئه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران و توركیا ده‌كرێت زیاتره زیادی کردووە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەکانی هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو چالاكتر بووە.
Your Comment