دوژمن هێشتا گەلی ئێمەی نەناسیوە

وەزیری دەرەوە وتی: دوژمنان دڵیان بە دەمەقرەی ناو ماڵی نێوان خۆشک و برایان خۆش کردووە بۆ گەیشتن بە هیوای ٤١ ساڵەیان.

بە ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی ڕێوڕەسمی رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان، بە پێداگری لەوەی کە ئێمە هەرچیمان هەیە لە سای ئەو خەڵکەوە هەمانە و خەڵکی گرینگترین بنەمای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن، وتی: وەک ئیمام دەیانفەرموو "خەڵکی وەلی نیعمەتی ئێمەن" و ئێمە بە خەڵکی هیچین و بە هاوڕێی خەڵکەوە دەتوانین لە بەرامبەر هەمووان خۆڕاگر بین.

وەزیری دەرەوە جەختی کرد: دوژمنان ٤١ ساڵە هەڵە دەکەن و تێنەگەیشتوون و گەلی ئێرانیان نەناسیووە. ٤١ ساڵە چاوەروانن بە سەپاندنی گوشارەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی لە شۆڕشەکەیان پەشیمان بکەنەوە.

وتیشی: دوژمنان دڵیان بە دەمەقرەی بنەماڵەیی لە شۆڕشی ئیسلامی خۆش کردووە و دڵیان بە دەمەقرەی ناو ماڵی نێوان خۆشک و برایان خۆش کردووە بۆ گەیشتن بە هیوای ٤١ ساڵەیان.

زەریف بە ئاماژە بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید سەردار سولەیمانی، بیری هێنایەوە: ئەمریکییەکان دەبێ لەو ڕووداوانە عیبرەت بگرن. ئەو ڕێوڕەسمە ڕیفراندۆمێکی گشتی بوو بۆ ئەوەی بە ئەمریکا ڕاگەیێنن تیرۆریست خودی ئەمریکایە.

News Code 30961

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha