بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە ڕێوڕەسمێکدا چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و چلەی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە هەولێر بەرز ڕاگیرا.
ئەم ڕێوڕەسمە دوێنێ ۲۱ی ڕێبەندان لە لایەن کۆنسولگەریی ئێران لە هەولێر و بە ئامادە بوونی نچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەچوو.
هەروەها فازڵ میرانی وەک نوێنەری مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکرات, نوێنەری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان و وەفدێکی باڵای یەکێتی , گۆڕان, حزبی سوسیالیست, کۆمەڵی ئیسلامی, یکگرتوو , بزووتنەوەی ئیسلامی و دیکەی حزب و لایەنە سیاسی و فەرماندەکانی پێشمەرگە و کەسایەتییە ئایینیەکانیش تێدا بەشدار بوون.
Your Comment