AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٨ ٠٧:٤٩

لە پەیامێکدا ڕایگەیاند;

کاردانەوەی مەسعود بارزانی بە ئاڵۆزییەکانی بەغدا و نەجەف

کاردانەوەی مەسعود بارزانی بە ئاڵۆزییەکانی بەغدا و نەجەف

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کاردانەوەی بە ئاڵۆزییەکانی بەغدا و نەجەف نیشان دا.

 لە پەیامەکەی مەسعوود بارزانیدا هاتووە:

خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر نیگەرانین لە پەرەسەندنی توندوتیژی و ڕووداوە خوێناوییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و نەجەف و زۆر بە توندی ئیدانەی خوێنڕێشتن و كوشتن و بەكارهێنانی توندوتیژی لەدژی خۆپێشاندەران دەكەین.

داوا دەكەین حكوومەتی عێراقی و دامودەزگای ڕەسمی و پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان لە ڕێگەگرتن لە خوێنڕێشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران جێبەجێ بكەن. پێویستە لایەنە سیاسییەكانیش بۆ گەییشتن بە چارەسەر، بە زمانی عەقل و مەنتیق مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانە قووڵە بكەن كە بەرۆكی عێراقی گرتووە.

هەر لێرەیشەوە پشتیوانی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران و هاووڵاتیان دووپات دەكەینەوە و، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

مسعود بارزانی

News ID 30899

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha