بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داری گوێز لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهەدەویان، رۆژی ڕابردوو (سێ شەممە ١٥ی رێبەندان) لە سانس دووهەمی سینەما ڕەسانی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایش کرا.
لەو ڕێوڕەسمە وێرای ئامادەبوونی دەرهێنەر و سێ ئەکتەری ناسراوەی فیلمەکە کە بریتی بوون لە مینوو شەریفی، مینا ساداتی و مێهران مودیری لە پەردیسی میللەت، سێ ئەکتەری منداڵی ئەو فیلمە بە ناوەکانی ژینا زاهیدی، ماهان کەریمی و مەهیا کەریمی بە جلی کوردی سەرنجی ئامادەبووانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا.
داری گوێز کە بە پێی ڕووداوێکی ڕاستەقینە داڕێژراوە دەڕوانێتە ڕووداوی کیمیابارانی سەردەشت و بەسەرهاتی کەسێک بە ناوی قادر (بە دەورگێڕانی پەیمان مەعادی) دەگێڕێتەوە کە لە کاتی هێرشی فرۆکە عێراقییەکان لە دەرەوەی شار بووە و ژن و منداڵەکەی لە گوندا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆردومانی کیمیایی.
Your Comment