بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعری "منظر ممنوع"(دیمەنی قەدەغە) بەرهەمی محەمەد ڕەزا کەلهۆر شاعیر و نووسەری کرماشانی بە زمانی فارسی و لە دووتۆی ٩٦ لاپەڕە و لە تیراژی ١٢٠٠ بەرگ لە لایەن بڵاڤۆکی پەرهیبی کەرەج چاپ و بڵاو کرایەوە.
دیزانی ڕووبەرگی ئەم کتێبە کە پێشکەشی "شاهزەنان" دایەگەورەی شاعیر وەک شەیرزادی منداڵییەکانی کراوە، لە ئەست ژاله بولینی هاوسەری بووە.
لە کەلهۆر پێشتر ١٢ کتێبی شێعر، چیرۆک و توێژینەوە لە ئێران و ٦ کتێبی دیکە لە لەندەن چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
Your Comment