گۆڤارە ئێرانیەکە وەڵامی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی دایەوە

دوابەدوای دەرکردنی بەیاننامەیەک لە لایەن وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە لە سەر بە ئەنقەست دەستکاری کردنی بەشگەلێک لە گفتوگۆی گۆڤارێکی ئێرانی لە گەڵ نێچیروان بارزانی ئەو گۆڤارە وەڵامی ئەو بەیاننامەیەی داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەرکردنی بەیاننامەیەک لە لایەن وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە لە سەر بە ئەنقەست دەستکاری کردنی بەشگەلێک لە گفتوگۆی بەرپرسی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئەو وەرزنامە ئاماژەی بە سێ خاڵ دا.

١.بەرپرسی وەرزنامەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٨ لە هەولێر لە گەڵ بەڕێز نەچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گۆڕانکارییە ستراتیژییەکانی ڕۆژاوای ئاسیا گفتوگۆیەکی بەربڵاوی ئەنجام داوە و دەقی ئەو گفتوگۆیە لە ژمارەی ١٣ ی وەرزنامەکە بڵاو کردووەتەوە.

٢. ئەو گفتوگۆوە بە زمانی فارسی و لە کەشێکی بە تواوەتی دۆستانە ئەنجام بووە و بە لەبەرچاو گرتنی پێگەی ئەو کەسە لە گەڵی گفتوگۆ کراوە، لە بڵاو کردنەوەی قسەکانی سەرەنجی پێویست دراوە.

٣. ئەگەر وتەبێژی بەڕێزی نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، گرتە دەنگییەکەی ئەو گفتوگۆیە بڵاو دەکەینەوە.

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی وەرزنامەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوە هەروەها زیادی کردووە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە ئەو کەسایەتییانەیە کە خاوەن ڕا و شرۆڤەی تایبەتە و کەسێکی بە ئەزموونە کە لە لێکدانەوەی دۆخی ناوچەکە، شرۆڤەی هاوکێشیی دەسەڵات و داهاتووی گۆڕانکارییەکانی ئێستا، ڕای ژیرانە و خاڵی تێبینی بە نرخیان هێناوەتە ئاراوە کە ئەو گفتوگۆگەلە دەتوانن چرای کەسکی بەرەکانی داهاتوو بێتە ئەژمار.

وەرزنامەی توێژنەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران وێڕای دەسخۆشی و سوپاس لە میوانداری دۆستنەی بەڕێزیان لە بەرپرسی ئەو وەرزنامە و هێنانە ئارای گفتوگۆی ڕاشکاوانە و سازێنەر، جەخت دەکات کە ئابێت ئیزن بدرێت کەس یان کەسانێک بە ئەنقەست لە ڕا ستراتیژییەکانی ئەوان لە بەرژەوەندی حزبی یان سیاسی کەڵک وەربگرن و بەم شێوە ڕێگری بکەن لە بەردەوام بوونی گفتوگۆ و وتووێژەکان.

ئەم لینکانەی ژێرەوە وتەکانی نێچیرڤان بارزانی و وڵامدانەوەی وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمە کە مێهری کوردی بڵاوی کردووەتەوە.

https://ku.mehrnews.com/news/30743

https://ku.mehrnews.com/news/30773

News Code 30791

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =