ڕێژەی سەرباز و بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

ڕۆژنامەیەکی سعوودی پاگەندەی کردووە کە ئەمریکا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران، بە دوای بەهێز کردنەوەی ئامادەیی سەربازی خۆی لە دوو لایەنی سنووری عێراق و سووریایە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی " ١٠ هەوڵی ئەمریکا لە سنووری سووریا و عێراق بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران" جەختی کردووە کە هاوکات لە گەڵ گوشارەکان لە عێراق بۆ لێکدانەوەی داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە و هەروەها گوشار هێنانی ڕووسیا بۆ بەهێز کردنەوەی هەبوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی فڕات لە سووریا، دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بۆ بەهێز کردنەوەی ئامادە بوونی سەربازی ئەو وڵاتە لە دوو لای سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و عێراق بە هۆکاری جیاواز لەوانە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران هەوڵ دەدات.

شەرقولئەوسەت لە درێژەی ڕاپۆرتەکانی خۆی لە دەست خستنی هەندێک زانیاری لە بەرپرسانی ڕۆژاوایی هاوپەیوەند بە ١٠ پێشنیار بۆ هاوکاری لە گەڵ خواستی سیاسەتوانانی عێراقی بۆ لێکدانەوەی هەبوونی سەربازی ئەمریکا و پارێزوانی لە ئامێرەکانی بەرەوڕوو بوونەوەی ئێران هەواڵی داوە و ئەوانەی وەکوو ئەوەی کە لە خوارەوە دێت، هێناوەتە ئەژمار:

١.جەخت لە سەر تاوتوێ کردنی هەبوونی ئەمریکا سەرووی پرسی سەربازی؛ وەکوو ئەوەی کە جەیمز جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەولەتی دژە داعش لەم دواییە ڕایگەیاند کە بەرپرسانی عێراقی ئەبێ بیر لە پێوەندی دوو لایەنە بکەنەوە کە سەرووتر لە پرسی هەبوونی سەربازی ئەمریکایە.

٢. هاندانی ڕێکخراوی ناتۆ بۆ گێڕانی ڕۆڵی زیاتر لە شەڕ دژی داعش لە ئەگەری سەرقاڵی ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی سەربازەکانی یان بەرگری لە خۆیەوە دوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بە هۆی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی.

٣. لێکدانەوەی زیاد کردنەوەی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان چ لە باری ژمارەی هێزەکانەوە و چ لە باری بنکە سەربازییەکانەوە؛ هەندێک سەرچاوەکانی زانیاری ڕایانگەیاند کە هەندێک پێشنیار وەکوو کردنەوەی ناوەندی سەربازی لە نزیکی سلێمانی، باشووری هەورلێر و نزیکی هەڵبجە هەیە؛ ئەو پێشنیارانە هەروەها بریتی دەبن لە بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێم لە ٥٠٠ ەوە بۆ دوو هەزار سەرباز جگە لە ئەو پێنج هەزار سەربازەی کە لە عێراق هەیە؛ هەندێک دیپلۆماتەکانیش لەم بارەوە جەختیان کردووە کە ئامانج لە چر کردنەوەی هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە هەرێم، بەرگری لە بنکە سەربازییەکان لە بەرانبەر مەترسییەکانە.

٤. یەکپارچەیی و تێکەڵ کردنی سەربازانی ئەمریکی لە ڕۆژاوای عێراق و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە لەم دواییەدا ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە هەزار سەربازەوە بۆ ٥٠٠ سەرباز کەم بووەوە.

٥. پاراستنی بنکەی سەربازی تنف لە سێ گۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئۆردۆن بە ئامادە بوونی ١٥٠ سەربازی ئەمریکا، هاوەن و پشتیوانی ئاسمانی بۆ داخستنی ڕێگای تاران-بەغدا- دیمەشق-بەیرووت.

٦.درێژەی هەبوونی ئاسامنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و مانەوەی هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمریکا واتا بریتانیا و فەڕەنسا لە شەڕ دژی داعش و پشتیوانی کردنی هەسەدە.

٧. ڕێگری لە پێشڕەوی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرەو بنکە تنف.

٨. دوور کردنەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە هێڵی سنووری نێوان فیش خاپوور لە سێ گۆشەی سنووری عێراق، سووریا و تورکیا تا باکووری بوکەمال لە کەنارەکانی فورات.

٩. پێبەندی بە ڕێککەوتنی تێکهەڵنەچوونی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە ئاسمانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە تایبەتی پاش بەهێز کردنەوەی سیستەمی ئاسمانی مسکۆ لە قامیشلۆ.

١٠.درێژەی هێرشە ئاسمانییە ناڕوونەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە بوکەمال شوینێک کە تاران هەوڵی داوە ژێرخانێک وەکوو ڕێگای جێگرەوە لە گەڵ بەغدا، دیمەشق و بەیرووت بکاتەوە.

News Code 30710

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =