دەنگی "شاری خامۆش"ی کەیهان کەلهوڕ تارانی داگرت

بە پێشوازیی بەشکۆی خەڵک؛نوێترین کۆنسێرتی کەیهان کەلهوڕ بە ناوی شاری خامۆش شەوی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خولی نوێ کۆمەڵە کۆنسێرتەکانی شاری خامۆشی کەیهان کەلهوڕ، مۆزیسیانی بەناوبانگی جیهان شەوی ڕابردوو شەمە ۶ی ڕێبەندان بە هاوڕێی کوارتێتی شەهرزاد، پێکهاتوو لە ژمارەیەک مۆسیقاری ناسراوەی ئێرانی لە هۆڵی وەحدەتی تاران دەستیپێکرد.

شاری خامۆش یەکێکە لە بەنابانگ ترین ئالبۆمە بێ وشەکانی کەیهان کەلهوڕ، هونەرمەندی کورد.

کەیهان کەلهوڕ ساڵی ۲۰۱۹ بووە پیاوی ساڵی مۆسیقای جیهان.

ئەو ئالبۆمی شاری خامۆشی بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرهەم هێنا بوو و هەمووێ جارێکیش پێشکەشی قوربانیەکانی هەڵەبجەی دەکات.

News Code 30706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =