کاردانەوەی تاران بە لێپێچینەوە لە هاووڵاتی ئێرانی لە سنووری ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵسوکەوتی نایاسایی و نامرۆڤانەی سنوورڤانیی ئەمریکا لە گەڵ هاووڵاتیانی ئێرانیی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: ئەو جۆرە کردارە هەڵاواردنانە کە تەنیا بە هۆی ڕەگەز و نەتەوایەتی و هەندێ جار ئایین و مەزهەبی کەسەکانەوە ئەنجام دەدرێت، تەواو لە گۆشەنیگای یاسا و پرەنسیپگەلی نێودەوڵەتییەوە ڕەت کراوەتەوە و بەرپرسایەتی دەوڵەتی ئەمریکای بە دواوەیە.
مووسەوی وتیشی: بە هۆی ئەوەی ئەو کەسانە لە لایەن سنوورڤانی و هێزی ئاسایشی ئەمریکاوە هاوپەیوەند بە بیرۆکەی سیاسی و باوەڕەکانیان لێپێچینەوەیان لێ کراوە و بە زۆرەملی سەردەکەن بە ناو پەیج و هەژمارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە جۆرێک پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە.
وتەبێژی دەزگای سیاسەتی دەرەکی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە لە گەڵ هاووڵاتیانی ئێرانی لە پێناو سیاسەتی دژبەرانە و ڕق‌ئەستوورانەی ڕژیمی ئەمریکا لە گەڵ ئێران و شوناسی ئێرانییە و بۆ جارێکی دیکە بیرهێنەرەوەی تیرۆری ترسەنۆکانەی قارەمانی ئۆستوورەیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە.
مووسەوی جەختیشی کرد: بێ گومان ئەو هەڵسوکەوتانەی ئەمریکا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤدا پێوشوێنگیری یاسایی دەکەن.

News Code 30691

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =