بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد فەرزامەند، باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرە لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە بوومەلەرزە ٦.٨ ڕیشتەریەکەی ئەلازیغ وتی: لە خودای گەورە بۆ گیان لەدەست داوانی ئەو ڕووداوە داوای لێبوردن، بۆ بنەماڵەیان داوای سەبر و بۆ برینداربووانیش داوای چاک بوونەوە دەکەین.
شیاوی باسە، بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان لە بوومەلەرزەی ئەلازیغ ١٩ کەس کوژراون و نزیک بە ٨٠٠ کەس بریندار بوون. هەوڵی فریاکەوتن و خزمەتگوزاری لە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە خاک هەڵگرتن لە پارێزگای مالاتیا کۆتایی هاتووە.
بۆچوونی ئێوە