بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌شیر حه‌داد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئاستێكی باشدایه.
دەشڵێت: گفتوگۆکان گه‌یشتبوونه ئاستێكی به‌رز و تیمه هوونهرییهكان خه‌ریكی كاری خۆیان بوون، گفتوگۆكان و هاتووچۆی شاندهكانیش به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌تا رووداوی خۆپێشاندانه‌كانی باشوور و نێوه‌ڕاستی عێراق، كه بارودۆخی ئاڵۆزكرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه حكوومه‌تی عێراق زیاتر سه‌رقاڵی خۆپێشاندان و ئه‌و بارودۆخه بوو، كه تێیكه‌وتبوو، بۆیه گفتوگۆ و سه‌ردانه‌كان ساردی تێكه‌وت، هاوكات هۆكارێكی دیكه‌یشی، ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بوو.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی: "سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه له رۆژانی رابردوودا ئه‌نجامی دا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كوردستاندا كۆبووه‌وه، ئامانجی برودان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی گفتوگۆ و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدایه.
به‌شیر حه‌داد پێیوایه گفتوگۆكان كاتێك به‌رده‌وامی ده‌بێت، كه دۆخەکە هێور بێتەوە و بودجه‌ی گشتی عێراق بڕواته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هاوكات له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێشدا گفتوگۆكان چڕتر ده‌بن و ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
بۆچوونی ئێوە