بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هەوڵی نایاسایی و پێچەوانەی یاسا سیاسییەکانی باڵوێزی بریتانیا لە تاران و بەشداری گوماناوی ئەو لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی و هەروەها لێدوانی نابەجێی بەرپرسانی بریتانیایی بە توندی ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە ئەو بەیاننامە قسە قبووڵ نەکراوەکانی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری بریتانیا لە پێوەندی لە گەڵ هەوڵی تیرۆریستی ترامپ بۆ شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی کە بە واتای هاوڕێی و بەشداری بریتانیا لە هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکایە بە توندی ئیدانە کرد و جەختی کردووە کە بەشداری باڵوێزی بریتانیا لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی و پێچەوانەی یاسا دیپلۆماتیکەکان دەزانێت کە گومانی بەشداری ئەو وڵاتە لە سیاسەتی شکست خواردووی زیاترین گوشاری ئەمریکا بەهێزتر دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییدا داوای کۆتایی هێنانی بەپەلە بە هەر جۆرە هەوڵێکی دەستێوەردانانە و دنەدان لە لایەن باڵوێزخانەی بریتانیا لە تارانی کردووە و هۆشداریی داوە ئەگەر ئەو هەڵسوکەوتانە درێژەیان هەبێت وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەنیا بە بانگهێشت کردنی باڵوێز ڕازی نابێت.
Your Comment