دژایەتی کەیهان کەلهۆر و نادر مەشایخی لە گەڵ هەڵوەشانەوەی پرۆگرامە هونەرییەکان

کەیهان کەلهۆر و نادر مەشایخی دوو هونەرمەندی ناسراوەی بواری مۆسیقا لە پەراوێزی نوێترین کۆنسێرتی خۆیان هەمبەر بە ناڕەزایەتی و هەڵوەشانەوەی پرۆگرامە هونەرییەکان، کاردانەوەیان نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیهان کەلهۆر هونەرمەندی ناسراوەی کورد لە پەراوێزی نوێترین کۆنسێرتی خۆی لە تەلاری وەحدەتی تاران لە ژێر ناوی "شاری خامۆش" بە هاوڕێی کوارتێتی "شەهرزاد"، سەبارەت بە هۆی بەڕێوەبردنی پرۆگرامەکەی و هەڵنەوەشاندنەوەی لە سەر داوای هەندێ لە دەنەدەران، وتی: مانگێکی زۆر سەخڵەتمان تێپەڕاند و دەکرێ بڵێین زۆربەی ئەو ڕووی دا لە دەرەتانی ئێمەدا نەبوو. لە لایەکی دیکەوە لەملاوئەولا دەبیسترێ کە دەبوو ئێمەش کۆنسێرتەکەمان هەڵوەشاندبایەوە.

ئەو هونەرمەندە جەختی لەوەش کرد: مۆسیقای جیدی و هونەری شلگێرانە نابێ داخرێت، چونکە هەوڵی ئەندێشە و بیرۆکەسازی بۆ کەسەکان دەدات و ناچێتە خزمەتی پرسەکانی دیکە و ئەگەر بمانەوێ بە بای کۆمەڵایەتیدا هەنگاو هەڵگرین، دەبێ پێشتر ئاور لە فەرهەنگ بدەینەوە و دەوڵەمەندتر و سازێنەتری بکەین. ئەگەرچی زۆر کەس خۆشحاڵن بە  داخران و دابەزینی فەزای هونەری و ئەو ڕوانگەیە بە جۆرێک خزمەت بەوانە.

هەروەها نادر مەشایخی ئاهەنگدانەر و رێبەری ئۆرکێسترا وتی: ئەم کۆنسێرتە وەک لە ناوەکەیەوە دیارەە، نێوان کۆنێش (کردەوە)یە و نێوان کردەوە کاتێک ڕوو دەدا کە بتوانین کاتەلان چڕتر بکەینەوە و نیشان بدەین کە دەکرێت لە جۆرێکی دیکەی ژیان بڕوانین و زەمان ئەزموون بکەین.

ئەو هونەرمەندە پێشەنگە وتیشی: ئەو پرۆگرامە بۆیە بەڕێوە دەبەین، چونکە لامان وایە کە دەکرێت لە تەواو قۆناغەکاندا هەستۆکانە و سۆزدارانە بڕیار نەدەین و بە دروستی و ژیرانە بەرەوڕووی ڕووداوەکە بین، ئەگەرچی ناکرێ نکۆڵی لە خەم و کەسەری گەورەی ناو دڵی ژەنیارانی ئۆرکێستێرەکە بکرێت، چونکە لە دەستچوونی هاووڵاتیان لە ڕووداوی داکەوتنی فرۆکە لە خۆیدا یەگجار دڵتەزێنە.

News Code 30511

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =