ئێران هیچ پەیامێکی هەڕەشەی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە

یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە هەولێر پێوەندیەکی باشی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، غەیاس سورچی یەکێک لە ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆگەلێکی مێدیایی لە سەر هەوڵی ئێران بۆ ناردنی پەیام بۆ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵوێستی ئەو هەرێمە لە بەرانبەر پرسی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق شرۆڤەی دا.

ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە وتی: هیچ پەیامێک لە ئێرانەوە بۆ رێبەرانی هەرێمی کوردستان کە ناوەرۆکێکی سەرکوتکەرانە یان تووڕەی و هەڕەشەی تاران لە هەرێم و ڕێبەرانی کورد بێت، وەرنەگرتووە.

سورچی وتیشی: جگە لە ئەوەی سەبارەت بە هەڵوێستی ڕێبەرانی کورد لە بەرانبەر بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق (ئەو جۆرەی کە مێدیاکان بڵاویان کردووەتەوە) هیچ پەیامێک لە تارانمان وەرنەگرتووە.

ئەو ڕایگەیاند: کوردەکان پێوەندی باشیان کە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و ئێران لە بڕیاردانەکانی هەرێم دەستێوردان ناکات و ئێمە ئازادین و هەڵوێستی ئێمە لە بەرانبەر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەڵوێستێکی بێ لایەنە چونکوو عێراق لە سێبەری بوونی داعش پێویستی بە ئەو هێزانە هەیە.

News Code 30502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =