AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٣ ٠٩:٢٤

پاش لێدانی بە ۸ رۆکێتی کاتیۆشا؛

کاردانەوەی ئەمریکا بە هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر بنکەی بەلەد

کاردانەوەی ئەمریکا بە هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر بنکەی بەلەد

دوای ئەوەی هەشت ڕۆکێتی کاتیۆشا لە بنکە سەبازی بەلەد درا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی ھێرشە ڕۆکێتیەکەی دوێنێ سەر بنکەی سەبازی بەلەدی کرد و داوای کرد كۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت.

مۆرگان ئۆرتاگوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:"وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی ئەو پەلامارە ڕۆکێتیە دەکات بۆ سەر گەلی عێراق."

ڕاشیگەیاندووە کە "پێویستە ئەو پەلامار و دەسدرێژیانە بۆ سەر عێراق کۆتایی پێبھێندرێت."

شەوی ڕابردوو هەشت ڕۆکێت ئاراستەی سەربازگەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كرا و بەو هۆیەوە چوار سەربازی عێراقی برینداربوون.

News ID 30492

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha