هۆکاری دۆخی نالەباری ناوچەکە ئەمریکا و دۆستەکانیە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە دۆخی نەگونجاو و نالەباری ناوچەکە پەیوەندی هەیە بە گەندەڵی دروست کردنی ئەمریکا و دۆستەکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  ئایەتوڵا خامنەی, ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدار لەگەڵ شێخ تەمیم بێن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و وەفدی هاوڕێی جەختیان کرد: دۆخی ئێستای ناوچەکا زیاتر لە ڕابردوو پێویستی بە پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و کاریگەریی نەگرتن لە وتەی بیانییەکانە.

ڕێبەری وتیان: هەر وا کە سەرۆک کۆماری ئێرانیش زۆر جار وتوویانە, ئێران ئامادەیە هاوکاری نزیک لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە ببێت.

وتیشیان: هۆکاری دۆخی نالەباری ناوچەکە گەندەڵی نانەوەی ئەمریکا و دۆستەکانیە و تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی ئەمەش هاوکاری ناوخۆییە لە ناوچەدا.

ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندییە سیاسییەکانی ئێران و قەتەر  باشە, ڕایانگەیاند: پەیوەندی و هاوکاری ئابووری دوو وڵات دەبێ زیاتر پەرە بسێنێت. هەڵبەت هەندێ بەتایبەت ئەوانەی کە لەو سەری جیهانەوە هاتوونەتە ناوچەکە حەز بە تۆکمەکردنەوەی ئەو پەیوەندیانە ناکەن. بەڵام ئەم بابەتە پەیوەندی بەوانەوە نییە ووڵاتان و گەلانی ناوچەکە ئیدی دەستێوەردانەکانی ئەوان قبووڵ ناکات.

لەم دیدارەدا شێخ تەمیم بێن حەمد ئالی سانی جەختی کردە سەر زەروورەتی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و ئێران.

News Code 30484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =