کورد لە گەڵ هەر بڕیارێکدایە کە لە بەرژەوەندی ئارامیی عێراق بێت

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق جەختی کرد: ئێمە لە گەڵ ئەو بڕیارە داین کە لە بەرژەوەندی ئارامی عێراق بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە .

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە:  لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان : "جەختمان لە پاراستی بەرژەوەندیەکان و سەروەری عێراق و دەستوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆی وڵات کردوەتەوە".

 ئاماژەی بەوەکردووە : "لە کۆبوونەوەکانیدا سەرۆک وەزیران گفتوگۆی لەسەر دۆسییە ناوخۆیی و هەرێمییەکان کردووە و هەماهەنگی نێوان هەردولاش لە پێناوی رێگریکردن لەسەر هەڵدانەوەی داعش خراوەتە بەرباس.

ئەوەش هاتووە، لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختکراوەتەوە لەوەی عێراق پابەندی پەیوەندییەکی هاوسەنگ و دوور لە جەمسەرگیری دەبێت و پەیوەندی دۆستانەی خۆی لەگەڵ هەموو وڵاتاندا پەرەپێدەدات.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، مەسعود بارزانی بە عەبدولەمەهدی راگەیاندووە: "ئێمە لەگەڵ هەموو بڕیارێک داین کە بەرەژوەندی و ئارامی و سەروەری عێراق لەبەرچاوبگرێت، دەبێت عێراق خاڵی ئاشتی بێت و دور بێت لە هەموو ململانێیەک".

بارزانی رونیکردوەتەوە، "پێویست دەکات کاری هاوبەش بکرێت بە ئامانجی رێگری لەسەر هەڵدانەوەی داعش ." 

News Code 30453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =