بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یئدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی پارێزگای کوردستان، خەسرەو قازی زادە بە ئاماژە بە هەبوونی ٢٥٨ هەزار کەس کە لە پارێزگای کوردستان لە بواری پیشەوە چالاکن زیادی کرد: لە ئەو ڕێژەیە ٧٥ هەزار کەس بە شێوەی فەرمی پەروەردە کراون و خاوەن مۆڵەتی چالاکین.
ناوبراو درێژەی دا: لە تەواوی ئەو کەسانە زیاتر لە ٥٦هەزار کەسیان واتا نزیک بە ٨٧ لە سەدی پیشەگەرەکان ژن و ١٣ لەسەدی تر واتا ٨٤٠٠ کەسیان پیاون.
سەرپەرشتی جێگرایەتی پیشەی دەستی میراتی فەرهەنگی کوردستان وتی: ئێستا هەشت هەزار و ٦٥٠ کارگەی پیشەی دەستی چالاک لە کوردستان خەریکی چالاکین.
ناوبراو وتی: ئێستاکە ٤٥ ڕشتەی چالاکی پیشەی دەستی لە پارێزگای هەیە کە بریتیە لە ٣٣ بواری خۆجەیی و ١٢ بواری ناخۆجەیی کە بە داخەوە لە بوارە خۆجەییە چالاکەکان، ژمارەی ١٢ بواریان خەریکە لە ناو دەچێت و تەنیا ٢٥ بواری تۆماری نەتەوەیی کراوە.
Your Comment