بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سەبارەت بە داخرانی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکراین ڕاگەیێندراوی بڵاو کردەوە.
حەسەن ڕۆحانی لە بەیاننامەکەیدا هێناویە: بە ئەو پەڕی داخ و کەسەرەوە، چەند کاتژمێر پێش لە ئەنجامی گرووپی لێکۆڵینەوەیی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان هاوپەیوەند بە ڕووداوی داخرانی فڕۆکە موسافربەرییە ئۆکراینیەکە ئاگادار کرامەوە. لە گەرمەی کەشی هەڕەشە و ترسی ڕژێمی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران پاش شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی و بە مەبەستی بەرگری لە بەرانبەر ئەگەری هێرشەکانی سوپای ئەمریکا، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئامادەباشی سەداسەد بوو کە بەداخەوە هەڵەی مرۆڤی و هاویشتنی هەڵە، بووەی هۆی ڕووداوێکی تۆقێنەری گەورە و دەیان کەسی بێ تاوان بوونە قوربانی.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو هەڵە گەورە زۆر بەداخە و ئەمن لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەم . هەروەها وێڕای دەربڕینی داخی زۆر، هاودەردی دەولەتی ئێتان لە هەموو نەتەوەکان، دەوڵەتەکان و بنەماڵەی قوربانیە بیانییەکان ڕادەگەیێنم.
ئەبێ لێکۆڵینەوە بۆ ناسینەوەی تەواوی هۆکارەکانی ئەو کارەساتە درێژەی هەبێت و هۆکارەکانی ئەو هەڵە کە لێی خۆش نابین، لە لایەن یاساوە شوێنگیری دەکرێت و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەبێتەوە.
Your Comment