بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مایک پۆمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کەناڵێکی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی نەتەوەیی ئەمریکا بە ڕوونی دانی پێدانا کە ئەو وڵاتە هیچ جۆرە زانیاریەکی سەبارەت بە کات و شوێنی هێرشی پاگەندە کراوی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیک و سەربازییەکانی ئەمریکای بەدەستەوە نییە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ترامپ و بەرپرسانی نزیک بە ئەو لەوانە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پاساوی هەوڵە هێرشبەرانەکانی ئەو وڵاتە لە تیرۆری سەردار سولەیمانی پاگەندە دەکەن کە ئەو خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرش بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیک و یا سەربازییەکانی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوو بووە.
Your Comment