بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی نوجەبا لە ئێران؛ شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە لێدوانێکدا بە سەرەخۆسی بە بۆنەی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمان، وتی: شەهادەتی ئەو فەرماندە بوێرەی ئیسلام، تەواوی بەرەی بەرخۆدان، پاڵپشتانی بەرگری لە ستەم لێکراوانی جیهان و ئازادی خوازەکان دژی ئیستکباری تازیەبار کرد، بەڵام ئێمە بەهێزتر و وریاتر دەبینەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەمڕۆکە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئیمراتۆری بەرخۆدان و پێتەختەکەی، کۆماری ئیسلامی ئێرانە؛ کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغداش وەڵامێکی بەجێ، بەهێز و هەماهەنگ لە سەرانسەری ئەو ئیمراتۆرییە وەردەگرێت.
ناوبراو وتیشی: بە خودای ئاسمان و زەوی، سەبری ستراتیژیکی نوجەبا و تەواوی گرووپەکانی بەرخۆدان بە فەرمانێک دەشکێت و لەو کاتە، تەنانەت توانی بیر کردنەوە بە کردەوەی دواییتان نابێت.
Your Comment