کاردانەوەی ڕۆحانی بە هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا

سەرۆک کۆمار لە کاردانەوە بە شەهید کرانی سەردار حاج قاسم سولەیمانی وتی: دەستی سولەیمانی‌تان قرتاند، پاتان لە ناوچەکە دەقرتێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت لە کاردانەوە بە شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی، ڕوو لە ئەمریکییەکان وتی: دەستی سولەیمانی‌تان قرتاند، لاقتان لە ناوچە دەقرتێنین.

ڕۆحانی ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجام درانی ئەو جەنایەتە لە پێناو چارەسەریی ئاڵۆزی و دۆش‌دامانی دەوڵەتی واشنتۆن لە ناوخۆی ئەمریکا کرد و وتیشی: بینیمان بەم ئارەزووی ئەمریکا ئەنجامی پێچەوانەی بۆ بوو و بەرەوڕووی خێڵی بەربڵا و مەزنی خەڵکی سەرەخۆشی‌کەری شەهید سپەهبۆد سولەیمانی لە عێراق و ئێران و تەنانەت لە جێ جێی جیهان و لەوان یەمەن، سووریا و کەشمیر بووەوە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە سەردار سولەیمانی ئەگەر بیویستبایە زۆر بە ئاسانی دەتوانی سەدان فەرماندەی ئەمریکی لە ناو ببات، بەڵام ئەو هاوکاتی ئازایەتی بێ وێنەی یەکێک لە میانەڕۆترین فەرماندەکانی سەربازی ناوچە و جیهان بوو، جەختی کرد: یەکەم وەڵام بە ئەمریکا لە لایەن خەڵکی عێراق لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا ، نەجەف و بەسرە درایەوە و ئەمریکا بینی کە ناتوانێ بە کوشتنی سەردار سولەیمانی مەودا بخاتە نێوان گەلی ئێران و عێراق.

ناوبراو وێرای نرخاندنی هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هەمیشەیی ئەمریکییەکان لەو وڵاتە، ڕایگەیاند: سەردار سولەیمانی بە شەهید بوونیشی هەر مایەی یەکگرتوویی خەڵکی عێراق بە کورد و سوننە و شیعەوە لە ژێر ئاڵایەکدا لە دژی ئەمریکا بوو.

ڕۆحانی هەروەها ئاماژەی بە هێرشی مووشەکی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ بۆ سەر بنکەگەلی ئەمریکا لە خاکی عێراقدا کرد و وێرای نرخاندنی ئازایەتی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕوو لە ئەمریکییەکان جەختی کرد: دەستی سەردار سولەیمانی‌تان قرتاند کە لە پای تەرمەکەی کەوتبوو، لە تۆڵەدا پاتان لە ناوچەکە دەقرتێنین.

جەختیشی کرد: ئەگەر پای ئەمریکا لەم ناوچەیە قرتا و دەستی دەستدرێژکاری بۆ هەمیشە بڕا، لە ڕاستیدا تۆڵە و وەڵامی کۆتایی گەلانی ناوچە بە ئەمریکا دراوەتەوە.

سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەمریکا تووشی جەنایەتی دیکە بێت و بیەوێ هەڕەشەمان لێ بکات، دەبێ بزانێ کە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزی چەکداریمان وەردەگرن.

News Code 30381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =