چەند پێشنیارم بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە بە پۆمپەئۆ داوە

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تەوەری گفتوگۆکانی لە گەڵ مایک پۆمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێی رووداوە هەنوکەییەکانیان کردووە.

 مەسرور بارزانی وتوویەتی: "چەند پێشنیارێکی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە خستوەتە بەردەم مایک پۆمپەئۆ.

کاتژمێر ۲ و نیوی بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی قورسی مووشەکە باڵستیکەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بنکەی ئەمریکایی عین الاسد لە عێراق بە خەستی بوردومان کرا.

چەند مووشەکیکش لە بنکەی هەولێری ئەمریکا دراوە.

News Code 30371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =