عەبدولمەهدی تەلەفۆنەکەی ترامپی وڵام نەدایەوە

میدیایەکی عەرەبی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی پێوەندی تەلەفۆنی ترامپی نەداوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ئەلعەهد، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی پێوەندی تەلەفۆنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای نەداوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدولمەهدی ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ وەڵام دانەوە بە پیوەندی ترامپ دژایەتی هەیە.

ماڵپەڕی ئەلعەهد کە ئەو هەواڵەی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆیەوە بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەی نەکردووەتە سەر وەردەکارەی زیاتر.

شیاوی باسە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دواییەدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وێڕای ئیدانە کردنی پێشێل کرانی یەکپارچەیی ئەو وڵاتە لە لایەن واشنتۆنەوە، داوای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراقی کردبوو.

News Code 30333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =