به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید عه‌باس عراقچی دوای ته‌واو بوونی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان لێژنه‌کانی ئێران و ۵+۱ جه‌ختی کرد: ۳ مانگه سه‌رقاڵی دانوستانین تاکوو سه‌باره‌ت به ئاوی قورسی ئه‌راک بڕیارێک بده‌ین که دواجار ڕێککه‌وتنی فرۆشی ۳۲ تۆن ئاوی قورسی ڕێئاکتۆری ناڤۆکی ئه‌راک به کۆمپانیاییه‌کی ئه‌مریکی واژۆ کرا.
ئه‌و به ئاماژه به‌م بابه‌ته که بڕێک وڵاتی دیکه‌ش له‌مباره‌وه داوای هاوکاریان کردووه، وتی: ئێمه سه‌رقاڵی گفتوگۆ لهمبارهوهین.
ئه‌مه بۆ سێهه‌م جاره که کۆبوونه‌وه له نێوان لێژنه هاوبه‌شه‌کانی به‌رجام له ئاستی جێگری وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران و ۵+۱ به‌ڕێوه ده‌چێت.
یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م کۆمۆسیۆنه له ۲۷‌ی گه‌ڵاڕێزان و دووهه‌مینی له ۱۶ سه‌رماوه‌زی ساڵی پار به‌ڕێوه چوو.
Your Comment