بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە لەشکەرییەکانی ئێران دوابەدوای شەهید بوونی سەردار سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی هیزی قودسی سوپا بە دەستی تیرۆریستەکانی سوپای ئەمریکا لە بەغدا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە پەیامکەیەدا هێناویەتی: بێ گومان ئەو جەنایەتە گەورە کە بەڵگەیەکی پتەوە بۆ هیچ و پووچ بوونی شەیتانی گەورە، ئەمریکای جەنایەتکار و پاڵپشتی بێ یەک و دووی تیرۆریست لە ناوچەکە و عێراقە، بە شێوەیەکی ددان شکێن وەڵام دەدریتەوە و تۆڵەی ئەو خوێنە بەناحەق ڕژاوە، دەکرێتەوە.
Your Comment