بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق ئەمڕۆ چوارشەمەش چوونە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە خەڵکی ناڕازی و تووڕە لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشد، ئاگریان لە بینای باڵوێزخانەکە بەرداوە. و هێزە سەربازییەکانی باڵوێزخانەش بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقە کردن هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی ناڕازی عێراق لەو ناوچەیە.
ژمارەیەک بریندار هەیە.
بۆ دووەم ڕۆژی یەک لە دوای یەک؛
ئاگر لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەردرایەوە

خەڵکی عێراق بۆ دووەم ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا کۆبوونەوە و بەشێک لە باڵوێزخانەکەیان ئاگر دا.
News ID 30142
Your Comment