پێداگریی پارتی سەوز لە سەر گواستنەوەی ژن و منداڵانی ئێزدی بۆ ئەڵمانیا

چەند مانگێکە رێبەری حزبی سەوزەکانی ئاڵمانیا هەوڵی گواستنەوەی ژن و منداڵانی ئێزدی لە باکووری عێراقەوە بۆ وڵاتەکەی دەدات و دەڵێ ئەگەر دەوڵەتی ئەڵمانیا یارمەتی نەدات، دەستەوداوێنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئەڵمانی "شووبیش"، ئانالێنا بێربووک، رێبەری حزبی سەوزەکانی ئەڵمانیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ژن و منداڵانی ئێزدی لە باکووری عێراقەوە بۆ ئەڵمانیا و ڕایگەیاند: ئەگەر دەوڵەتی ئەڵمانیا لەوبارەیە یارمەتیم نەدات، پلانی خۆم ئاراستەی بۆندستاگ (پەرلەمانی ئەڵمانیا) دەکەم.

ناوبراو هاوینی ئەوسایش لە گەڵ فۆلکێر کاودێر و تووماس ئۆپەرمان (لە حزبی دیموکرات مەسیحی)، داوایان لە جێگری سەرۆک پەرلەمانی ئەڵمانیا کردبوو کە پشکێکی تایبەتی تەرخان بدرێت بۆ وەرگرتنی سەدان ژن و منداڵی ئێزدی عێراقی.

بێربووک لە درێژەی وتووێژی لە گەڵ ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بە ژنان و منداڵانێکی ئێزدی کرد کە پێویستیان بە پاڵپشتییە و دەبێ رێ خۆش بکرێت بۆ دەربازبوونیان لە ئۆردووگاکان و ڕاشیگەیاند: ئێمە بۆ ئەو مەبەستە دیسان سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین ئەگەر دەوڵەت یارمەتی نەداین، پڕۆژەکەمان دەبەینە پەرلەمان.

شایانی باسە، ئاماژەی رێبەری حزبی سەوزەکانی ئەڵمانیا بە دۆخی ئیزدییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردانی لە مانگی ژووئەندا لە ئۆردووگای ئێزدییەکان لە باکووری عێراق و گفتوگۆی لە گەڵ ژنانی ئێزدی ناو ئەو ئۆردووگایە؛ ژنانێک کە خۆیان یان مێرد و بنەماڵەکانیان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندروان یان لە دەسدرێژی سێکسی تیرۆریستان منداڵدار بوونە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو منداڵانە بە پێی یاسای عێراقی و ڕێوڕەسمی ئایینی ئێزدییەکان بە هۆی ئەوەی ناو و ئایینیان بە شێوەی خوێنی لە باوکەکانیان وەردەگرن، بە ئێزدی قبووڵ ناکرێن و تەنانەت کۆمەڵگای ئێزدی رێگە بە گەڕانەوەی ئەو ژن و منداڵانە نادات.

بەڵام وادیارە تا ئێستا حزبی سەوزی ئەڵمانیا نەیتوانیوە ڕێککەوتنێکی بان حزبی بۆ تەرخان دانی پشکی تایبەتی بە ژنان و منداڵانی ئێزدی مسۆگەر بکات و لەوبارەیەوە پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوە یان زۆرینەی دەنگی پەرلەمانە. ئەگەرچی بۆ ئەو مەبەستە توانیویەتی بەڵێنی هەندێک لە وەزیرانی ناوخۆی ویلاتەکانی ئەڵمانیا وەرگرێت.

News Code 30072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =