ڕیکۆردی درێژخایەن‌ترین ماوەی مانەوەی ژن لە گەردوون شکا

کریستنیا کۆخ ڕیکۆردی درێژخایەن‌ترین ماوەی مانەوەی ژن لە گەردوون‌پێوی لە سەفەرێکی گەردوونیدا شکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "دەیلی مەیل"، کریستینا کۆخ گەردوون‌پێوی ناسا ڕیکۆردێکی دیکەی تۆمار کرد؛ ئەوڕۆ ٢٨٨ رۆژ لە مانەوەی کۆخ لە گەردوون تێدەپەڕێ و ئەوە درێژخایەن‌ترین ماوەی مانەوە ژنێک لە سەفەری گەردوونییە.

بڕیارە کۆخ لە فێڤرییەی ٢٠٢٠ی زایینی و پاش تێپەڕاندنی زیاتر لە ٣٠٠ رۆژ لە گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ زەوی و بەو جۆرە ڕیکۆردی مانەوەی "پێگی ڤیستۆن" فەرماندەی پێشووی وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی دەشکێنێت.

کۆخ لەو ماوەی مانەوەی لە وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی، ٤ رۆژ پیاسەی گەردوونی ئەنجام دا و لە ١٢ی ئاکتەوبر لە گەڵ جێسیکا میر ڕیکوردی یەکەمین پیاسەی تەواو ژنانەی لە جیهاندا تۆمار کرد. هەڵبەت بڕیارە ئەەو دووە لە مانگی ژانڤیەشدا ٢ جاری دیکە پیاسەی گەردوونی بۆ دابەستنی پەنێلگەلی خۆری وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی ئەنجام بدەن.

News Code 30058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =